زانا و كەسایەتییەکی ناوداری ئاینی شاری هەولێر کۆچی دوایکرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی لێژنەی فەتوای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئایینی گیانی لەدەستدا.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسە نامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمرۆ هەینی ٢ی تەمموز كەسایەتی ئایینی كۆمەڵایەتی پارێزگای هەولێر مامۆستا مەلا ئەنوەر كەریم سێبیرانی، سەرۆكی لێژنەی فەتوای هەولێر بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا مەلا ئەنوەر كەریم سێبیرانی، سەرۆكی لێژنەی فەتوای هەولێر ماوەی ٢٥ ساڵ وەك موفتی هەولێر خزمەتێكی زۆری ئاینی ئیسلام و فەقێیان و حوجرەكانی كردوە. 


PM:12:50:02/07/2021