سەبارەت بە یەكێتی كورد
ئۆجەلان پەیامێك ئاراستەی بارزانی دەكات

لەرۆژانی داهاتوودا بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە وەفدێك سەردانی ئیمرالی دەكات‌و پێدەچێت ئۆجەلان پەیامێك ئاراستەی بارزانی بكات.

بەپێی هەواڵێكی (ANF) سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی گه‌لان(HDP) و له‌یلا زانا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌چنه‌ ئیمراڵی و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
 
شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ دیداره‌که‌دا دۆخی گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌ تایبه‌تیش دۆخی ئه‌و دواییه‌ی ئێراق و هه‌رێم گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت .

هه‌روه‌ها پێده‌چیت که‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌ یه‌کێتی کورد په‌یامێکی گرنگ ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان مه‌سعود بارزانی بکات




PM:02:53:29/06/2014