نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جارێکی دی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان دادەبەزێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٥٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٥٢ هەزار دینارە.




AM:11:48:06/07/2021