فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایده‌گه‌یه‌نێت" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج ملیار و ٨٣٦ ملیۆن و ٤٤٠ هه‌زار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزارى سلێمانی خەرج ده‌كرێت".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند" لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیپێنج ملیار و ٨٣٦ ملیۆن و ٤٤٠ هه‌زار دینار بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی 1ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢١ تا ٣١ى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٢١، بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە زۆنی (١)ی سنووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی (٤)ی سنووری باشووری شاری سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.