بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەربارەی کاریگەری هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاساییە و گەشتەکان ئاسایی ئەنجام دەدرێن هیچ گەشتێک بەهۆی ئەو هێرشانەوە نە دواخراوە نە هەڵوەشاوەتەوە".
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بە هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکەیان بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند" سه‌باره‌ت به هێرشه‌که‌ی شەوی ڕابردوتر، ئه‌وه بۆماوه‌ی ساڵێک ده‌بێت چواره‌م جاره هێرش بکرێته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر که فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شارستانییه، وه ئه‌و شوێنه‌ی که هێزی هاوپه‌یمانان له‌وێ نیشته‌جێن له‌به‌شی لای چه‌پی فڕۆکه‌خانه، ئه‌مه هێزێکی ڕاوێژکاری و هێزێکی مه‌شقه، مه‌شق به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و عێراق ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئه‌و هێزه هاتۆته هه‌رێمی کوردستان و هاتۆته عێراقیش به‌ڵام که هێرش ده‌کرێته‌سه‌ر ئه‌و شوێنه و لێی ده‌درێت به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه ده‌کات به‌ڵام ئێمه ڕێکاره‌کان ده‌گرینه‌به‌ر و فرۆکه‌خانه داده‌خه‌ین هه‌تا ئاسمان خاوێن ده‌کرێته‌وه و که‌شف ده‌کرێت ئینجا داده‌نیشین له‌گه‌ڵ هێڵه ئاسمانییه‌کان کات و خشته‌ی فڕۆکه‌کان داده‌نێینه‌وه."
دەربارەی ئەوەی تا چەند ئەو هێرشانە کاریگەری کردووە لەسەر دڵنیایی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر؟ وەڵامەکەی ئەحمەد هۆشیار بەمجۆرەبوو" ئێمه یه‌کسه‌ر ئاگاداری هێڵه ئاسمانییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه وه‌کو فڕۆکه‌خانه له وێبسایتی خۆشمان به‌یاننامه ده‌رده‌که‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بین لە 100% که فڕۆکه‌خانه و ئاسمانی فڕۆکه‌خانه و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته ئه‌وا فڕۆکه‌خانه ناکه‌ینه‌وه، جاری پێش ئێستا ناچاربووین شه‌ش کاتژمێر فڕۆکه‌خانه ڕابگرین، جارێکیان ناچاربووین 12 کاتژمێر فڕۆکه‌خانه ڕابگرین به‌ڵام که دڵنیاده‌بینه‌وه هه‌موو شتێک له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه ئینجا فڕۆکه‌خانه ده‌که‌ینه‌وه، دواین جاریش دوای 40 خولەک که زانیمان فڕۆکه‌خانه و ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان سه‌لامه‌ته بۆ گه‌شتکردن فڕۆکه‌خانه‌مان کرده‌وه".
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەوەشی وت، دۆخه‌که دوای ئه‌و هێرشانه ئاساییه هیچ گەشتێکیش نه دواخراوه و نه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌موو گه‌شته‌کان وه‌کوخۆی و له‌کاتی خۆی کراوه، وه هه‌فته‌ی داهاتووش گەشتەکان زیاتر ده‌بن، بۆیە هه‌تا ئه‌م ساته هێڵه ئاسمانییه‌کان دڵنیان که هه‌مووشتێک له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه و له‌گه‌شته‌کانی خۆیان به‌رده‌وامن.
ئەحمەد هۆشیار جەختیشیکردەوە، من وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌ده‌مه هاوڵاتیان و هێڵه ئاسمانیه‌کان که گه‌شته‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، وه له‌هه‌ر کاتێکدا ئێمه هه‌ست به‌مه‌ترسی بکه‌ین به‌پێی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که هه‌مانه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه که فڕۆکه‌خانه ڕاده‌گرین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هێڵه‌ئاسمانیه‌کان و گه‌شتیاره‌کان.