لە رووداوێکی راپەڕیدا کە ئەم ئێوارەیە لە نزیک قەڵادزێ روویداو لە ئەنجامدا چوار برا گیانیان لە دەستدا.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند " لەسەر رێگای گوندی شێخ ئاودەڵان - قەڵادزێ ئۆتۆمبیلێکی جۆری توێتا وەرگەڕاو لە ئەنجامدا چوار برا گیانیان لەدەستدا".
پۆلیسی رانییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لەو رووداودا خوشکێکی ئەو چوار برایە برینداربوون.
ئەو خێزانە بۆ گەشت چوونەتە ناوچەی مامەندە.