دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
کەمێک پێش ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی کوردستان بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند" نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٧٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا".