زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ دوو پرۆژەى سلێمانى تەرخان دەکرێت

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی تەرخان دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار و 617 ملیۆن و 640 هەزار دینار، تەرخانکرا بۆ چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی". 

ئەوەش هاتوە، بەشێکی زۆری بودجەکە بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبون تەرخانکراوە کە لەو بڕە بودجەیە ملیارێک و سێ سەد و هەشتا و چوار دیناری بۆ تەرخان کراوە، هەروەها 233 ملیۆن و 640 هەزار دینار بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی سلێمانی تەرخانکراوە.



PM:05:47:11/07/2021