سایتی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ئەوە دەخاتەڕوو، كە لەم كابینەیەدا گه‌نده‌ڵی و قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت و قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵك زیادیانكردووه، بەڵام لە بەرامبەریشدا ئازادی ڕاده‌بڕین كه‌میكردووه.
دەقی ڕاپۆرتەكەی سایتی فەرمی یەكێتی كە ئەمڕۆ بە ناونیشانی "شاره‌زایان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری دوو ساڵی كابینه‌ی نۆهه‌م ده‌كه‌ن" بەم شێوەیە:
دوو ساڵ به‌سه‌ر سوێندخواردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌په‌ڕێت و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌یه و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران پێیان وایه، له‌م كابینه‌یه‌دا گه‌نده‌ڵی زیادیكردوه‌و ئازادی راده‌بڕین كه‌میكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت و قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵك زیادیانكردوه.
چاوه‌ڕوانی دوو ساڵی داهاتووین
له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ PUKmedia وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هیچ هه‌نگاوێكی جدی بۆ قه‌یرانی دارایی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع نه‌ناوه.
وتیشی: له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه‌دا مووچه لهپاشكهوتهوه كرا به‌لێبڕین و وه‌ك پێشووتریت هه‌ر دواده‌كه‌وێت و هه‌لی كاریش خراپتربووهو باشتر نه‌بووه‌و هیچ ئومێدێكیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك باش بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیوادارین حكومه‌ت بتوانێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه دابین بكات و خه‌ڵك روویه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت ببینێت.
هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه دڵخۆشكه‌ره
نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: له‌م یاده‌دا جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین، چونكه ئه‌م كابینه‌یه هه‌نگاوی جدی ناوه له‌باره‌ی ئاوه‌دانی و چاكسازی و زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا زۆرترینجار سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی حكومه‌ت هاتوونه‌ته په‌رله‌مان و گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كراوه.
سێ پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌ت
هه‌روه‌ها عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: سێ پێوه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری هه‌ر حكومه‌تێكی دنیا، یه‌كه‌م كات، دووه‌م توانای ماددی و مرۆیی، سێهه‌م ئه‌و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی، به‌هه‌رسێ پێوه‌ره‌كه ئه‌م حكومه‌ته لاواز و شكستخواردوو بووه‌و له ئاست داوای خه‌ڵك و چاوه‌ڕوانیاندا نییه، چونكه دوو ساڵ ته‌مه‌نێكی زۆره بۆئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره، حكومه‌تی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی یاساكان و باشتركردنی بژێوییه، هیچ كام له‌مانه‌ی نه‌كرد، خاڵێكی دیكه به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی خۆی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه چاكسازی بكات، رۆتین نه‌هێڵێت، رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه، رێز له‌چاودێری كاری په‌رله‌مان بگرێت و زۆر به‌ڵێنی داوه كه كابینه‌كانی پێشتر له كارنامه‌ی خۆیاندا ئه‌م به‌ڵێنانه‌یان نه‌داوه، به‌ڵام كاتێك ئێمه دێینه‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌و بڕیار‌و ئیشه‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان نابینین ره‌نگدانه‌وه‌یان نییه، له هه‌موو رووه‌كان و سێكته‌ره‌كانه‌وه لێی وردبوومه‌ته‌وه حه‌زمده‌كرد حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بوایه بۆ خه‌ڵك و به‌ڵینه‌كانی ببردایه‌ته سه‌ر بۆئه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵك باشتربێت، به‌ڵام له راستیدا واینه‌كرد، دوو ساڵ كاتی تێپه‌ڕی و خه‌ڵك ناره‌زایه‌تییه‌كانی زیاتر بوون.
عومه‌ر گوڵپی راشیگه‌یاند: ئێمه به‌رپرسیاری ناكه‌ین لهكهموكوڕییهكانی كابینه‌كانی پێشوو، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین به‌م سێ پێوه‌ره‌ی كه باسمان كرد، له‌وانه‌یه بپرسن كه توانای دارایی نییه، به‌ڵام له‌راستیدا هه‌یه‌تی، نه‌وت له‌م دوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ته‌نیا سێ مانگی سه‌ره‌تای كۆرۆنا نه‌بێت وه‌ك پێویست نرخی باشی نه‌بووه به‌رده‌وام نرخی به‌رزبووه‌و رێژه‌ی فرۆشتنیش زیاتر بووه، جموجۆڵی بازرگانی خاڵه سنوورییه‌كان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا له ساڵی پێشووتر زیاتر بووه واته داهات له گومرگه‌وه بۆ چه‌ند هێنده زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی دووه‌م، سه‌رچاوه‌ی سێهه‌میش باج له 40 ملیار دیناره‌وه گه‌یشتووه‌ته 90 ملیار دینار، سه‌رچاوه‌ی چواره‌میش رسوماته وه‌ك خۆیه‌تی، كه‌واته كه پاره‌ت هه‌یه و به‌ڵێنیشت داوه‌و كاتیشت له‌به‌رده‌ست بووه بۆ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵك ناكه‌یت.
چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌م كابینه‌یه ده‌كرا
وتیشی: ئێمه چاوه‌ڕوانی زۆر گه‌وره‌مان له‌م حكومه‌ته نییه، خزمه‌تگوزارییه ساده‌كان كهمافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكن به‌داهاتی ئێستای حكومه‌تیش ده‌كرێن بۆ نایان كات نازانین ؟
له‌باره‌ی ئازادییه كه‌سییه‌كان و مافی ئازادی راده‌ربڕینیش، ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر زۆر گرنگه، حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتن و حكومه‌ت له‌رێگای دامه‌زراوه‌كانیانه‌وه خه‌ریكی زمان بڕینی خه‌ڵكه، ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه زۆر ره‌ش و سلبییه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته كه له‌راستیدا كابینه‌كانی پێشووش ئه‌م ناشرینیهیان نه‌بوو، هه‌ندێك شت هه‌بوون، به‌ڵام به‌م جۆره‌ی ئێستا نه‌بووه، ئێستا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ره‌خنه گرتن، نامه گۆڕنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له حكومه‌ت گرتووه به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای دهۆك به‌تاوانی سیخوڕی و خیانه‌تی نیشتمانی و تێكدانی ئارامی و ئاسایش به خراپ سوود وه‌رگرتن له ده‌قی مادده‌یه‌كی یاسایی، یه‌ك له دوای یه‌ك سزا ده‌درێن كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵاكاره، ئێمه ده‌زانین رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆ ده‌كرێت تاوان بكه‌ن، تاوانێك كه هاووڵاتییه‌ك سكاڵاكاری به‌رامبه‌ری بێت ئاساییه، به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رامبه‌ری سكاڵاكاره به‌واتای بێده‌نگكردنی خه‌ڵك دێت، بۆیه له‌بواری ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و مافه گشتییه‌كاندا بۆدواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
با كارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ین به‌پێوه‌ر
هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی دوو ساڵی رابردووی حكومه‌ت ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان بۆ PUKmedia وتی: بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی كاره‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا پێویسته سه‌یری كارنهمهی حكومه‌ت بكه‌ین و بزانین چه‌ند له‌و كارنامه‌یه‌ی جێبه‌جێ كردوه، كه به‌داخه‌وه له‌بواره‌كانی چاكسازی و ئازادی راده‌بڕین و لێبڕینی مووچه و سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی دیكه پاشه‌كشه‌ی كردوه‌و هاتوه‌ته دواوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان وتیشی: تائێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌جێبه‌جێكردنی كارنامهكهیداو له‌جێی خواستی ئێمه‌دا نه‌بووه، هه‌رچه‌نده كۆرۆناو چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا رووی له هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌ڵام ناكرێت رێگری كردن له‌ئازادی راده‌بڕین و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگ به‌هانه‌ی بۆ بهێنێنه‌وه.
هه‌ڵسه‌ندگاندنی حكومه‌ت به‌زمانی ژماره‌كان
هه‌روه‌ها د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی دوو ساڵی رابردووی حكومه‌ت بكه‌ین ده‌بێت به ژماره قسه بكه‌ین، ئه‌وه‌تا قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له 28 ملیار دۆلاره‌وه بووه به 31 ملیار دۆلار، لێبڕینی مووچه خراپتروهو له‌ئێستادا به‌و حاڵه‌شه‌وه دواده‌كه‌وێت، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ئاو و هیتر بێگومان خراپتربوون، ئازادی راده‌ربڕین و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و مامۆستایان زیاتربووهو كه‌س گوێ له‌داواكارییه‌كانیان ناگرێت، بۆیه پێوه‌ره‌كان پێمان ده‌ڵێن كه دۆخه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م كابینه‌یه خراپتربووهو پاشه‌كشه‌ی كردوه.
وتیشی: گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای حكومه‌تی گرتووه‌و ئه‌و هێزه‌ی حزبه‌كان هه‌یانه له حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هێزتره‌و وایكردوه كه دۆخه‌كه چه‌قبه‌ستوو بێت.
هەر لەو بارەیەشەوە PUKmedia پەیوەندی كرد بە مژدە مەحمود ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان بەڵام، رەتیكردەوە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو بابەتە بدات.
په‌رله‌مان ده‌نگی به‌كابینه‌ی نوێ دا
له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 10-7-2019 ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان به 88 ده‌نگ متمانه‌ی به مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌خشی و قوباد تاڵه‌بانی-ش به 73 ده‌نگ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت متمانه‌ی وه‌رگرت. دواتر وه‌زیره‌كانیش ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێنا.
له یادی دووساڵه‌ی كابینی نۆ دا ... راپۆرتی حكومه‌ت له‌باره‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانیه‌وه..
خه‌رجی حكومه‌ت له‌مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلاره‌و داهاته‌كانی (539 ملیۆن) دۆلاره
خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌ك مانگدا
• حكومه‌ت له‌مانگێكدا پێویستی به نزیكه‌ی (995 ملیۆن) دۆلار هه‌بووه به‌م شێوه‌یه:
• (775 ملیۆن) دۆلار بۆ مووچه‌ی موچه‌خۆران.
• (205 ملیۆن) دۆلار بۆ مووچه‌ی كارپێكردن ( ته‌شغیلی)
• (35 ملیۆن) دۆلار بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنان ( پرۆژه‌كانی حكومه‌تی)
داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌ك مانگدا
• (539 ملیۆن) دۆلار داهاتی مانگانه له‌م سه‌رچاوانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
• (295 ملیۆن) دۆلار داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، له بنه‌ڕه‌تدا (720 ملیۆن) دۆلار كۆی گشتی داهاتی نه‌وته، به‌ڵام (425 ملیۆن) دۆلاری ده‌درێته‌وه به موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا و قه‌رزه‌كان.
• داهاتی ناوخۆ : (244 ملیۆن) دۆلار (پێش ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌م داهات 140 ملیۆن دۆلار بووه) نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ له‌كابینه‌ی نۆدا زیادیكردووه، به‌هۆی چاكسازیه‌وه.
• پاره‌كه‌ی عیراق: (383 ملیۆن) دۆلار، له‌مانگی 4ی 2020ه‌وه ئه‌م پاره‌یه وه‌ستێنراوه.
• یارمه‌تی هاوپه‌یمانان: بڕی (17 ملیۆن) دۆلار.
كورتهێنان له‌خه‌رجی و داهات
• پێشتر كۆی داهاتی ناوخۆ ده‌گه‌یشته (939 ملیۆن) دۆلار
• له‌كاتێكدا خه‌رجی حكومه‌ت له‌مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلار بووه‌و به‌م پێیه له‌كابینه‌ی نۆدا حكومه‌ت مانگانه بڕی (56 ملیۆن) دۆلار كورتهێنانی هه‌بووه‌و وه‌كو قه‌رز كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی حكومه‌ت.