لە پەیامێکدا کە وەک سەرەتایەک بۆ چارەسەر دەردەکەوێت، لاهور جەنگی بەمشەوە رایگەیاند " یەکێتی بە گەلەکۆمەکیی نێوخۆیی و ئیقلیمیو عوسمانی چەند ڕۆژی ڕابردوو نەڕووخا".
لە پۆستێکدا کە دوای کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ بافل تاڵەبانی، لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، دەڵێت "
یەکێتیی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بە خەنجەری ژەهراویی ئاڵای شۆرش و نە بە خیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ڕیفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکیی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەند ڕۆژی ڕابردوو نەڕووخا".
هەروەها نووسیوویشیەتی " یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردووەتەوە، یەکێتیی پشتئەستوورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان، ڕێگە نادەن یەکێتیی لاواز ببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێر گڵ".
لە بڕگەی یەکەمی پەیامەکەیدا لاهور جەنگی ئاماژەی بۆ ئەوانە کردووە کە ئەو بە پیلانگێری سەر یەکێتیان ناوزەد دەکات و ئاڵای شۆڕش و پارتی و عوسمانییەکان( تورکیا)ی خستۆتە نێو گەمەی پیلانگێڕیەکەوە، بەبێ ناوهێنانی ئێران.
ئەم پەیامەی لاهور جەنگی کە بەیەکەم پەیامی ناوبراو دێت لە ساتی قوڵبوونەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئامۆزاکەی بافڵ تاڵەبانی، دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوی نێوانیان دێت لە دەباشان کە چەند کاتژمێرێکی خایاند.