هەولێر.. کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، شەوی ڕابردوو کچێک لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.   

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ڕابردوو لە گەرەکی گەلاوێژی شاری ھەولێر کچێک بەناوی (ا .ر.ح) لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە". 

پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکردووە، دەستبەجێ ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه‌ و، دەستکرا بەلێکۆڵینەوەو پەراوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٤ حاڵەتی کوشتن لە سنوری پارێزگاکە تۆمارکراوە.



AM:09:12:12/07/2021