پەروەردەی ڕانیە رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە شایستەی مانگی (2021/1)ـی دابەش دەکرێت، بەجۆرێک ئەمڕۆ موچەی سەرجەم مامۆستایانی سنوری ڕانیە و ناحیەکانی چوارقوڕنە و سەرکەپکان خەرجدەکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی سێشەممە سەرجەم مامۆستایانی سنوری ناحیەکانی حاجیاوا و بێتواتە موچەکانیان خەرج دەکرێت.
باسی لەوەشکردوە، ئەو شایستە داراییە تەنها بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانە خەرج دەکرێت کە مانگی (12)یان وەرگرتوە و بەردەوام بوون لەکاری لە وانەگوتنەوە، ئینجا شایستەی مانگی (2021/1)ـیان بۆ خەرج دەکرێت، هەروەها لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای وانەبێژان لە وەزارەتی پەروەردە موچەی کەس نادرێت بە کەس و هیچ فەرمانبەرێکی پەروەردە ناتوانێت لەگەڵ مامۆستای وانەبێژ بچێت بۆ وەرگرتنی موچەکەی.