14 چەكداری شیعە لە گوندی بەشیر بێ‌ سەروشوێنن

روبەڕووبوونەوەكەی چەكدارە شیعەكان‌و چەكدارانی داعش لەگوندی بەشیری سەربەناحیەی تازە لەكەركوك، زیانێكی گیانی زۆری بە چەكدارە شیعەكان گەیاندوەو تائێستاش 14 چەكداریان بێسەروشوێنە.
دوێنێ‌ ژمارەیەك لە چەكدارە شیعەكانی كەركوك هێرشیان كردە سەر گوندی بەشیری سەر بە شارەكە كە لەژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدایەو لەئەنجامدا ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند، لەو روبەڕوبوونەوەیەی نێوان ئەو دوو گروپەدا، پێنج چەكداری شیعە كوژراون‌و 20ی دیكەش برینداربووە، ئاماژەی بەوەشدا كە تائێستا 14 چەكداری شیعە بێ سەروشوێنن.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە بەهۆی بۆردومانەكانی دوێنێی داعشەوە بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، پێنج پێشمەرگە برینداربوون.




AM:10:38:30/06/2014