نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی دادەبەزێت.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنی بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٣٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٥٢ هەزار دینارە.




AM:10:25:13/07/2021