بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین لە شاری سلێمانی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەکەیدا گیانی لەدەستدا.
سامان نارد به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین به‌ناوی (ع، ح، ب)لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٦، له‌كاتی سه‌ره‌گرتن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌کەی له‌بانكی تانجه‌رۆ گیانی له‌ده‌ستدا".
ڕوونیشیکردەوە، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردوه.