لیژنهی دارایی پهرلهمانی كوردستان، بهدواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیهتیی خهرجكردنی ٢٠٠ ملیار دینارهكهی بهغدا دهكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم و داهاتەكان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی فیدڕالیی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان كرا، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیر و ڕا لەبارەی ئەو پرسانە، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆئەوەی ڕوونكردنەوە لەسەر داهاتەكانی هەرێم بدات بە لیژنەكه.
لیژنەکەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: هەروەها حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی هاتنی ٢٠٠ ملیار دینارەكە و میكانیزمی خەرجكردنی بدات بە لیژنەكە و دەربارەی پڕۆژەیاسای بودجەش، لیژنە بڕیاریدا ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەوبارەیەوە.