بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی زانا و کەسایەتییەکی دیاری ئاینى و کۆمەڵایەتى دەڤەرى خۆشناوەتى کۆچی دوایکرد.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسە نامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەرەبەیانی ئەمرۆ ھەینی ١٦ی تەموز، زانا و کەسایەتی ئایینی کۆمەڵایەتی دەڤەری خۆشناوەتی (مامۆستا مەلا عبدالرحمان مەلا محمد ھەرتەلی) بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا وەزیری ئەوقاف پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى مامۆستایانى ئاینى و بنەماڵە و کەسوکارى خوالێخۆشبوو کردووە.