بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، کە پێش جەژنی قوربان مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە کە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و دەتوانن وەریبگرن.
هاوکات پەروەردەی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" هاوکاری دارایی بۆ مانگەکانی نیسان و ئایاری ئەمساڵ بۆ فەرمانبەرانی سوری دابەشدەکرێت".