عارف قوربانی ئاشکرای دەکات کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهۆکارێکی نادیار باخ و ماڵەكەی لە بان موغان ئاگری تێبەردراوە و هیوادارە کە ئەمەش بە تەسفیە حساب نەبێت.
عارف قوربانی نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" ئەم عەسرە بە هۆكارێكی نادیار باخ و ماڵەكەمان لە بان موغان ئاگری تێبەردرا".
عارف قوربانی لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم دەرئەنجامی ئەو دیدارانەمان، نەبێت كە دەربارەی كێشەكانی ناو یەكێتی كردبوومان و ئەمەش تەسفیە حساب نەبێت.
عارف قوربانی هەندێک وێنەی باخەکەی دەوری خانووەکەی بڵاوکردۆتەوە کە ئاگری تێبەربووە.