پلەی گەرمای شارەکان بەرزتر دەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سبەینێوە دوو شەممە پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبێتەوە.

ئەکوا ویزەر ئەش دەخاتەڕوو کە پلەی گەرمای هەر شارێکی باشوری کوردستان لە سبەینێ دوو شەممەوە نزیک دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمای هەندێک شار بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٥ پلە و شار و شارۆچکەکانی گەرمیانش دەگەنە ٥٠ پلە.
 
ئەو ماڵپەڕە باس لەوەش دەکات ئەو شەپۆلی گەرمایە بەردەوام دەبێت.




PM:11:44:18/07/2021