سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌مومان ماناكانی جه‌ژن بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و ئاشته‌وایی".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، له‌په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیری و خۆشی بهێنێت، كۆتایی به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ژیان ئاسایی ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتومان له دۆخێكی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه".
وتیشی" له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌مومان به تاك، خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه په‌یام و ماناكانی جه‌ژن له لێبورده‌یی و پێكهاتنه‌وه و گه‌ردن ئازادی بكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و ئاشته‌وایی، هه‌مومان پێكه‌وه یه‌كڕیز ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ كوردستان هاریكار بین".
نێچیرڤان بارزانی لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.