بەرێوبەرایەتی گومركی هەرێم لەبارەی رادەست نەكردنی داهات بە بەغداد ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رادەست نەكردنی داهاتی گومرگ بە حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت" رادەستنەکردنەوەی داهاتی گومرگی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵ دوورە لە راستییەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردوە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە".

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو داتایانەی كە خراوەتە بەردەست لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت و ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پڕۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.



PM:01:03:24/07/2021