رۆژنامەنووسی دیاری میدیای یەکێتی، دلۆڤان سادق رێکانی کۆچی دوایی کرد.
لە برووسکەیەکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هاتووە " بەداخ و پەژارەیەکی زۆروە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامە نووس و کادری بە توانای دەزگای میدیایی بادینان دلۆڤان سادق رێکانی رادەگەینن".
مەکتەبی راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " هەڤاڵ دلۆڤان کە لەناو هەڤاڵەکانی بە حاجی دلۆڤان ناسراو بوو رۆژنامە نوسێکی بەتوانای رادیۆی دەنگی بادینانی سەربە دەزگای میدیای بادینان بوو بەداخەوە. رۆژی ۲٤ _۷ _ ۲٠۲۱ کۆچی دوایی کردوو ماڵ ئاوایی لێ کردین".