ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ شەممە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە، بەڵام بەهای سەرجەم دراوەکانی تر گۆڕانکارییان بەسەردا هات.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ١٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٥٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٩ هەزار دینارە.