" خاوەنی‌ 360 هەزار دەنگین لەهەولێرو نابێت پەراوێز بخرێین"

هەرچوار لایەنی‌ براوەی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پاریزگای‌ هەولێر كە هەریەك لە یەكێتی‌و‌ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو لەخۆ دەگرێت، یاداشتێك ئاراستەی‌ هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی‌ هەرێم دەكەن‌و داوا دەكەن حكومەتی‌ خۆجێی هەولێر بنكە فراوان بێت‌و پەراوێز نەخرێن.
سەرۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان لەئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێر عەبدولڕەحمان عومەر، رایدەگیەنێت، یاداشتێكمان ئاڕاستەی‌ هەرسێ سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان‌و حكومەت‌و هەرێم كردوە بۆ ئەوەی‌ كە حكومەتی‌ خۆجێیەتی‌ هەولێر بنكە فراوان بێت‌و ئەو چوار لایەنە پەراوێز نەخرێن، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی سبەی، عەبدولڕەحمان عومەر ئاماژە بەوەش دەكات‌ "ئەگەر ئێمە پەراوێز بخرێین ئەوا هەرچوار لایەن كۆدەبینەوەو هەڵوێستمان دەبێت، چونكە ئێمە (13) كورسی ئەنجومەنمان هەیەو خاوەنی‌ زیاتر لە (360) هەزار دەنگی‌ ئەو پارێزگایەین".
رۆژی‌ (23)ی‌ مانگی‌ رابردو پارێزگارو سەرۆك‌و جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێر تاك لایەنانە لەلایەن پارتیەوەو بەهاوكاری‌ كورسیە كۆتاكان هەڵبژێردران.




AM:11:36:01/07/2014