رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره دیاریكرا
لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفتره‌و فیدیه‌ی رۆژووی دیاریكرد، به‌م جۆره‌ش بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ سه‌رفیتره بۆ هه‌ر تاكێك دانراوه و فیدیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ناتوانن به‌رۆژوو بن هه‌ر سێ هه‌زار دیناره.
ده‌قی بڕیاره‌كه:
به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی بڕی شه‌رعی زه‌كات‌و سه‌رفیتره‌و فیدیه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و، دوای ئاڵوگۆڕكردنی بابه‌ته‌كه‌و، به سوودوه‌رگرتن له رای زانایانی فیقهی ئیسلامی، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان له رۆژی (1/7/2014) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا‌و، به شێوه‌یه‌كی ورد‌و فراوان دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان كرد.
بریاردرا:
یه‌كه‌م: ده‌ستنیشانكردنی بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی هه‌ر تاكێك.
دووه‌م: ده‌ستنیشانكردنی بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ فیدیه‌ی به‌رۆژوونه‌بوون، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی عوزری شه‌رعییه‌وه توانای به‌رۆژووبونیان نییه، له جیاتی هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار دینار وه‌ك فیدیه ده‌درێته كه‌سێكی شایسته.
سێیه‌م: بڕی چوار ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دینار، ده‌ستنیشانكراوه بۆ رێژه‌ی زه‌كات، واته: هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی چوار ملیۆن‌و نیوی هه‌بێت‌و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، ئه‌وا پێویسته زه‌كاتی لێ بدات، بۆ هه‌ر ملیۆنێك بڕی 25هه‌زار دینار زه‌كاتی لێ ده‌دات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا
3/ره‌مه‌زان/1435كۆچی
1/ته‌موز/ 2014 زاینی
PM:01:51:01/07/2014