پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو لە گوندی گەزنەی سنووری پارێزگای هەولێر دوو برا کوژران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر کوژرانی دوو برا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کاتژمێر (8:50) خولەکی شەوی ڕابردوو رووداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحرکە روویدا، دەست بەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دوو برا بەناوەکانی (سەروەر سۆران)، تەمەن 28 ساڵ، (رابەر سۆران)، تەمەن 18 ساڵ، کوژراون".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەروو.