نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە. دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٣ هەزار دینارە.




AM:10:09:02/08/2021