سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی لەكوردستان نین
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانیو جێگرەكەی قوباد تاڵەبانی لە دەرەوەی وڵاتن.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە سەرۆكی حكومەت چووەتە دەرەوەو كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەهۆی چوونە دەرەوەی ئەوەوە ئەنجام نەدرا.
تا ئێستا بەفەرمی سەفەری چوونەدەرەوەی سەرۆكی حكومەت رانەگەیەنراوەو هۆكەشی نەزانراوە كە ئایا سەردانێكی فەرمییەو بۆكاروباری حكومەت چووە یان خود بۆ كاری شەخسییە.
جێگری سەرۆكی حكومەتی قوباد تاڵەبانی بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك چووتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ سەردانی تاڵەبانی باوكی كە لەو وڵاتە لەكاتی حەوانەوە دایە لەدوای نەخۆش كەوتنی لەمانگی 12ی 2012.
PM:04:00:01/07/2014