نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوار شەممە ٤ ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەکانی دراوەکانی کوردستان دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٥ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٠ هەزار دینارە. 




AM:10:53:04/08/2021