وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" بەمەبەستی خستنەبواری جێبەجێکردنی داواکاری خوێندن بە شێوەزاری (گۆران-هەورامی) لەسنوری ناوچە ھەورامی نشینەکاندا، رۆژی 3ی ئاب یەکەم کۆبونەوەیان ئەنجامداوە".
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات" رۆژی 3ی ئاب یەکەم کۆبونەوە سەبارەت بەشێوەزاری گۆران- ھەورامی بەڕێوەچو و لەدیوانی وەزارەت پێشوازیمان لەحەسەن سەرتیپ جاف بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردە، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، سادق ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە، نزار حەمەخان لەپەروەردەی ھەڵەبجە، خەسرەو حامد و ژمارەیەک شارەزای پەروەردەیی دیکە کرد".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆبونەوەیەکدا، کەیەکەم کۆبونەوەیە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پیدانی بەرچاو رونی و زانیاری زیاتر لەسەر داواکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەبارەت بەخوێندن بە شێوەزاری گۆران— هەورامی لەسنوری ناوچە ھەورامی نشینەکاندا.