پۆلیسی راپه‌ڕین ئۆتۆمبێلێكی سلێمان هه‌ڵشۆیی ده‌فرۆشێت

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" بەشێوەیەکی ئاشکرا ئۆتۆمبێلێکی سلێمان هەڵشۆیی دەفرۆشین و پارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیداری راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بارەگای نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری"لیکزس/کۆڕۆ" ژمارەکاتی، مۆدێل ٢٠٢١، ڕەنگی ڕەش، کە خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری ڕاگیراو سلێمان هەڵشۆی بەبڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێت.

پۆلیسی راپه‌رین داوا لە هاوڵاتیان دەکات، هەرکەسێک ئارەزومەندە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە با لەکات و شوێنی دیاریكرا و ئامادەبێت.

له‌ به‌شێكی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌" لە ژێر سەرپەرشتی دادگا پارەی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و مامەڵەی پێوە دەکرێ". 



AM:10:51:05/08/2021