ئەمشەو قوباد تاڵەبانی لەگەڵ
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوەو پێی ڕاگەیاندن" هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە کارەکانی پەرلەمان بکات".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمشەو پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند" بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر حوکمڕانی و سیستەمی بەڕێوەبردن و لەمەودا پەرلەمان کاری ئاسایی خۆی دەکات و هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە کارەکانی بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەرلەمانی رۆڵی راستەقینەی خۆی بگێڕێت و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خەڵک بکات.