بافڵ تاڵهبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بەرپرسی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی کە د. میران محەمەد بەرپرسی بوو دەگۆڕێت و لە بری ئەندامێکی سەرکردایەتی دادەنێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ماڵپەڕی "ناس کورد"ی ڕاگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، بڕیاردرا بکرێم بە لێپرسراوی مهکتهبی رێکخراوه دیموکراتییهکانی یەکێتی".
د. میران محەمەد، کە سەر بەباڵی لاهور جەنگییە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی بوو، بەڵام لەگەڵ توندبوونەوەی ناکۆکی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی مەلەفێکی " گەندەڵی " کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە دژی میران محەمەد جوڵێنراو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام تا ئێستا خۆی رادەستی دادگا نەکردووە.