عارف قوربانی لە نوسینێکیدا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی نێو یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت یەکێتی ساغی بکاتەوە ئایا لە ململانێی نێو یەکێتی دەست بۆ ناموسی خەڵک براوە؟ دەستدرێژی کراوەتە سەر کەسانێک و تۆمار کرابێت؟، دەشڵێت" له‌نێو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كرێت، له هه‌موویان قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه كه ده‌گوترێت ده‌ست بۆ ناموسی خه‌ڵك براوه وه‌ك كارتی گوشار، یان ده‌ستدرێژیكراوه‌ته سه‌ر كه‌سانێك و تۆماركراوه وه‌ك رێگەیه‌ك بۆ ناچاركردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كارێك".
عارف قوربانی نوسەرو ڕۆژنامەنووس لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (یەکێتی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریێتییه‌كی مێژوویی‌دا) کە لەبەشی بیروڕایی ماڵپەڕی (سپی) بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە" به‌هۆی ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ریان هه‌ڵداوه، قسه‌وباسێكی زۆر له‌نێو خه‌ڵك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌كرێت، باس له تاوانی جۆراوجۆری زیندانیكردن و رفاندن و سه‌رانه‌وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌زگا جیاجیاكانی یه‌كێتی و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه ئه‌نجام دراون. له‌وانه‌ش زیاتر ده‌گوترێت له ده‌ستبرن بۆ ناموس و شكاندنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك به‌هۆی ململانێ و ناكۆكیی سیاسی یاخود وه‌ك كارتی گوشار و ناچاركردنیان بۆ هه‌ر بڕیار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك كه ئه‌نجامده‌ری تاوان مه‌به‌ستی بووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌نێو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كرێت، له هه‌موویان قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه كه ده‌گوترێت ده‌ست بۆ ناموسی خه‌ڵك براوه وه‌ك كارتی گوشار، یان ده‌ستدرێژیكراوه‌ته سه‌ر كه‌سانێك و تۆماركراوه وه‌ك رێگەیه‌ك بۆ ناچاركردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كارێك. هه‌ر كه‌سێك یه‌كێتیی خۆش بووێت نابێت قبووڵی بكات ئه‌م قسانه ببنه به‌شێك له مێژووی پڕ شكۆی یه‌كێتی.
عارف قوربانی لەبەشێکی تری وتارەکەیدا باس لەوەش دەکات، پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حیزب ئه‌مه ساخ بكه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی باس ده‌كرێن راستن یان نا؟ ئه‌گه‌ر راسته ده‌بێته له هه‌ر ئاستێك ئاگاداری ئه‌و ره‌فتارانه بوون و به‌رپرس بوونه له ئه‌نجامدانی، رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ناڕاستیشن ده‌بێت ناڕاستییان بسه‌لمێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیکە له دژی یه‌كێتی نه‌یباته مێژووه‌وه.
جەختیشیکردەوە، تازه یه‌كێتی ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئەو لاپه‌ڕانه، ئه‌و قسه و باسانه بوونه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاری هاووڵاتیان، بۆیه پێویسته یه‌كێتی ده‌رگەیەک بۆ سه‌لماندنی راستییه‌كان بكاته‌وه، له ئاستی باڵای حیزبه‌كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت و داوا له خه‌ڵك بكات له هه‌ر قۆناخێكدا ئۆرگان و به‌رپرسی یه‌كێتی هه‌ر جۆره سته‌م و زووڵمێكی له‌و جۆره‌یان له هه‌ركه‌سێك كردووه بتوانێت به نهێنی سكاڵا لای ئه‌و لیژنه‌یه تۆمار بكات. ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌فتارێك و بڕیارێكی كه‌سی له ئۆرگان و ده‌زگاكانی یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی سته‌م بووبێت، بۆ كه‌سانێك كه بوونه قوربانیی تاوانێكی له‌و جۆره، ده‌بێت یه‌كێتی سڵ نه‌كاته‌وه له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی دادگەی بكات و په‌رێزی خۆی پاكبكاته‌وه له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراون. ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌رچییه‌ك بن له‌و سزایه‌ی مێژوو كه‌متره كه بۆ یه‌كێتی تۆماری ده‌كات.