ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی کۆبێتەوە و تاوتوێی كێشە ناوخۆییەكانی نێو یەکێتی دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ی ئابی ٢٠٢١ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.

هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی دەکات، چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی تاوتوێ بکرێت. 



PM:12:57:11/08/2021