وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" له داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن".
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند" تائێستا وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد، ٦٠٠ هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم، به‌مزووانه‌ش ١٠٠ هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت.
سامان بەرزنجی وتیشی" نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به‌كارهاتووه، كه نزیكه‌ی ٩%ی ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، ٥%یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش مه‌به‌ستمان له ته‌مه‌نی دیاریكراوه، له نێوان ١٨ ساڵی به‌سه‌ره‌وه".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٢٥٨ هەزار و ٧٠ کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٠٧ هەزار و ١٩٣ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و ٩٧٠ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.