بەغدا ئەم مانگەش ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت


حکومەتی ناوەندی بەغدا بۆ مانگی ئابیش بڕی ٢٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدادەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کە حکومەتی بەغدا ئەم مانگەش بڕیاری دەرکردووە کە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بنێرێت بۆ بەغدا.

بەپێی ئەو زانیاریانە پارەکە لە دوای ١٥ ی ئابەوە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

حکومەتی بەغدا مانگی تەموزیش بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد و ئەمەش بووە مایەی لابردنی لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. 




PM:08:22:11/08/2021