نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمرۆ پێج شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی نرخەکەی بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزارو ٩٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٦٤٠ دینارە.




AM:10:16:12/08/2021