سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایدەگەیەنێت" پێشوتر لهلایهن حزبهسیاسیهکانی کوردستانهوه پێیان وتون داخوازی ئێرانییهکان ئهوهیه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چهک بکرێن یان دور بخرێنهوه له سنورهکان، دیاره ئهوان نهچونهته ژێرباری ئهو گوشارانه چونکه کورد له ههرێمی کوردستان، ئهگهر ئهو کاره بکات وهک ئهوه وایه بهتهشوێ لهڕیشهی خۆی بدات".
عومەر ئیلخانی زادە، سكرتێری شگتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكا راگەیاند" لەمێژە ئێران هەوڵ دەدات، گوشارەكانی لەسەر دەوڵەتی عێراق هەیە، زۆر لایەنیش لە دەوڵەتی عێراقدا كە لایەنگریی ئێرانن ئەو داوایان بووە یان ئەو داخوازییەیان كردووە تەنانەت لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش قسەیانكردووە چ ئێران چ ئەو گرووپانە، ئەوە تازە نییە و ئێران هەوڵەكانی خۆی چڕتر دەكاتەوە بەتایبەت دوای هاتنە سەركاری (ڕەئیسیی) بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی، گومانێك نییە لەعێراقیش هەوڵدەدات كە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی كز و لاواز بكات".
عومەر ئیلخانی زادە دەشڵێت" ئێمە پێشتر لەلایەن حیزبەسیاسییەكانی كوردستانەوە پێیان وتین داخوازیی ئێرانییەكان ئەوەیە كە ئێمە گوشار بۆ ئێوە بێنین یان چەك بكرێن یان دوور بخرێنەوە لە سنوورەكان، دیارە ئەوان نەچوونەتە ژێرباری ئەو گوشارانە، چونكە كورد لە هەرێمی كوردستان ئەگەر ئەو كارە بكات وەك ئەوە وایە بەتەشوێ لەڕیشەی خۆی بدات، ئێمە هەلومەرجی هەرێمی كوردستانمان لەبەرچاو گرتووە، ئێمە كە لەهەموو كۆسپ و كەند و گرفتەكانی ئەو گەلەدا لە هەرێمی كوردستان بەشداریمان كردووە و پشتیوان بووین لە كاتی سەختیدا، لەكاتی خۆشی و ئەوانەدا پشتگیریمان لێكردوون، بە بۆچوونی من حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران زۆر ڕیشەیان هەیە لەناو بزوتنەوەی كوردیدا و كۆمەڵە و حیزبەكانی دیكەش، ئەوە كارێكی ئەستەم و زەحمەتە بۆ هەرێمی كوردستان".
ئیلخانی زادە وتیشی" تائێستا چەك نەكراوین هەرئێستاش هێزمان لە سنورەكان هەیە، هەموو هێزەكەمان لەوێ نییە بەشێك لەبارەگاكانمان لەناو هەرێمی كوردستاندا لەوێشەوە ئێمە كردەوەیەكی چەكداری ناكەین، ئەسڵ و بنەڕەتی هێزی ئێمە لەناوەوەی كوردستاندا واتە لەناو خەڵكی كوردستاندایە".
سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان وەك لایەنە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكان ناكەونە ژێڕ فشاری ئێران لەو ڕووەوە دەڵێت" نەخێر ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئەو داواكاریی و فشارانە قبوڵ ناكەین، ڕوو دەكەینە هەموو گەلی كورد ڕوودەكەینە هەموو دنیا، لەپەیوەندی نێونەتەوەیی خۆمان كەڵك وەردەگرین، حكومەتی ئێرانیش لەو ئاستەدا نابینم كە ئێستا بتوانێت ئەو كارە بكات بەپێچەوانەوە لەو گوشارانە و لەو كێشانەی كە هەیانە لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەوە ئەوانن دەبێت دەسەڵاتیان لە سوریا و لە عێراق و لە لوبنان كەم ببێتەوە نەك دەسەڵاتیان زیاد بكرێت بۆیە لەو هەل و مەرجەدا چ بەڵگەیەكی هەیە چ هەرێمی كوردستان بچێتە ژێرباری ئەو گوشارانە چ ئێمە ئەگەر هەموو كەسیش چوو قبوڵی ئەوە بكەین ئێمە چ وەك كۆمەڵە چ وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بێگومان دژایەتی هەرچەشنە بڕیارێكی وا دەكەین و لەبەرامبەریدا ڕادەوستین".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەڵوێستتان چی دەبێت ئەگەر فشارەكان چونە بواری كردارییەوە؟ لە وەڵامدا عومەر ئیلخانی زادە باسی لەوەکرد، ئەوە شتێكە ئەو كاتە دەتوانیین، لەدرێژەی پرۆسەكەدا و لە ململانێی تەرازووی هێزدا ئەوە دیاریدەكرێت چونكە من چاوەڕوانی ئەوە دەكەم پشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستانمان لەگەڵدایە، پشتیوانی زۆرێك لە دڵسۆزی كاربەدەستان و حیزبەسیاسیەكانی هەرێمی كوردستانیشمان لەگەڵە، كارێكی ئاسان نییە وەك ئەوە وایە هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە چەك بكەن قۆناغی دوایی دەبێتە ئەوە، واتە ئاسان نییە.
ئایا تا ئێستا ئەو جۆرە فشارانەتان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا باس كردووە كە ئێران لە ڕێگای عێراق و هەرێمی كوردستانەوە لە ئێوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەكات؟ لە وەڵامدا عومەری ئیلخانی زادە دەڵێت" بەڵێ ئێمە نەك ئێستا پێشوتریش ئەوانەمان لەگەڵ باسكردوون لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا چ ئەوروپاییەكان چ ئەمریكا كە دواجار قازانج و بەرژەوەندیاین لە هەرێمی كوردستاندا هەیە بەلایەنەوە گرنگە كە هەرێمی كوردستان چی لێدێت، داهاتووی ئێران چۆن دەبێت بەڵێ ئێمە لەگەڵ هەموو ئەوانە قسەمان كردووە".