بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى رایدەگەیەنێت" دادوەر بڕیاریداوە فەرمانى دەستگیرکردنم هەڵبوەشێنێتەوە".
رێبوار جاف بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کردووە، ئهمڕۆ پارێزەرەکەم لەبەردەم دادگا ئامادەبوو سەبارەت بەفەرمانی گرتنی بەندە کە کەسێک سکاڵای لەسەرم تۆمارکردبوو، دوای خستنەڕویی بەڵگەکان، دادوەر بڕیاریدا چاوپۆشی لە فەرمانی گرتنەکەم بکات.
ئهوهشى نوسیوه، گرتنی ئەو کەسە ھیچ پەیوەندی بەمنەوە نەبووە، بهڵكو لەلایەن دادگا و ھێزە ئەمنیهکانەوە دەسگیرکراوە بەفەرمانی دادوەر.
دوێنێ دادگای چەمچەماڵ بەتۆمەتی ڕفاندنى هاوڵاتیەک، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ڕێبوار جاف) بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ دەرکرد.