موختارەکەی گەڕەکی باداوای شاری هەولێر لەکار دورخرایەوە

دوای ئەوەی دوێنێ لەكاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانێكی دانیشتووانی گەڕەكی باداوەی هەولێر، موختاری گەڕەكەكە هێرشی کردە سەر چەند ڕۆژنامەنووسێك و خۆپیشاندەران ئەمڕۆ پێنچشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢١ لەکار دورخرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری هەولێر بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" دوای ئەوەی موختاری گەڕەكی باداوە هێرشی كردە سەر ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس ئەمڕۆ بە فەرمانی داواکاری گشتی لەکار دورخرایەوە".

بەیانی ئەمڕۆ ڕێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانیان ڕاگەیاند" سکاڵا دژی موختاری گەڕەکی باداوەی هەولێر تۆمار دەکەن، سكاڵاكە بەهۆی ئەوەیە كە موختارەکە ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان كردوە ڕوماڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە بكەن دژی بێ ئاوی". 



PM:02:00:12/08/2021