لە ئەنجامی سێ رووداوی هاتوچۆ لە سنوری چەمچەماڵ و دەربەندیخان ١٣ کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک وێستگه‌ی كاره‌بای گازی چه‌مچه‌ماڵ روویدا، بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات هەر له سنوری چه‌مچه‌ماڵ، ماتۆڕسكیلێک وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی برینداربوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی كراوه.
لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندای ئەلەنترا و کیا دووتەنی روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، کە پێنجیان ژنن.