ماوەی دوو ڕۆژە ئاگر لە رەز و باخی دارستانەکانی چیای مەتین کەتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە گوندی (سگێرێ)یان لە قەزای ئامێدی کەوتۆتەوە، هاوکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە دورەدەستە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوێرن هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکە بدەن و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بەردەوامە.
هەر دوێنێ هەینی بەهۆی شەڕو روبەڕوبونەوەی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە گوندی سگێرێ هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵ گیانی لەدەستدا.