کەرکوک.. ماڵی ئەفسەرێکی پلە بەرزی کورد بەر مووشەک دەدرێت

ئەمشەو لە کەرکوک لە گەڕەکی ڕزگاری کە گەڕەکێکی کوردنشینە هێرشدەکرێتە سەر ماڵی عەمیدێکی کوردی پۆلیسی شارەکە.

هێرشەکە لە رێگای مووشەکێکەوە بووەو زەرەری مادی بە ماڵەکەو چەند ئۆتۆمبیلێک گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە.

عەمید رزگاری تەپەلو ئەفسەرێکی کوردی پۆلیسی کەرکوک و سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو پێشمەرگەی دێرینیشە.

رووداوی لەم شێوەیە لە گەرەكێکی کوردی زۆر دەگمەنە رووبدات و هێشتا بکران نەدۆزراونەتەوە.





PM:09:53:14/08/2021