وردەکاری دۆسیەی تیرۆرکردنی موسا باباخی بڵاودەکرێتەوە ( ڤیدیۆ )

ئاسایشی هەولێر چۆنێتی تیرۆرکردنی موسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دانپێدانانی بەشێک لەتۆمەتبارانی بڵاوکردەوە.

ئاسایش لە ڤیدیۆیەکدا ساتەوەختی پێش و پاش کوژرانی موسا باباخانی لەناو هۆتیلی گوڵی سلێمانی لە هەولێر بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکەن تۆمەتباری سەرەکی بەرەو ئێران هەڵهاتووە.

دەشڵێت تۆمەتباری سەرەکی پەیوەندی بەتینی لەگەڵ موسا باباخانی هەبووە و شەوی رووداوەکەوە پێکەوە چونەتە هۆتیلەکە و دواتر پێکەوە چونەتە بازاڕ و گەڕاونەتەوە، دواتر تۆمەتباری سەرەکی بەتەنها هۆتێلەکەی جێهێشتووە.





PM:10:09:15/08/2021