لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و نارەزایەتی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و نارەزایەتی دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێك لە خاوەنی نانەواخانەكانی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و قەزایی سەیدسادق دژی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد گردبونەوە وناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوا لە بەرپرسان دەكەن بەدەم چارەسەركردنی كێشەكەیانەوە بێن.

هاوکات بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوا لە قائیمقامیەتی شاری سلێمانی دەکەن هاوکاریان بن لە ئاساییکردنەوەی نرخی پێداویستییەکان، بەپێچەوانەوە ئەگەر نرخی ئارد دانەبەزێت، ئەوا پێویستە نرخی نان بەرزبکرێتەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەک لە دەرچووانی تواناسازی ماستەر و دكتۆرا بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانی شەش ساڵی ڕابردوویان گردبونەوە.



AM:11:41:17/08/2021