نێچیرڤان بارزانی دوو رۆژ به‌کارێکی شه‌خسی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دواکه‌وت له‌به‌ر سه‌فه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ کارێکی تایبه‌ت بۆ ‌ده‌‌ره‌وه‌‌ی وڵات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ‌سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌کارێکی تایبه‌ت چوو بوو بۆ وڵاتی سویسرا.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه‌ کرد که‌ نێچیرڤان بارزانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ئاهه‌نگی ده‌رچوونی منداڵێکیدا چۆته‌ وڵاتی سویسرا و دوو رۆژ له‌وێ بووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ کوردستان.  




AM:01:46:03/07/2014