نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەراورد دوێنێ لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٥٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
 




PM:12:12:18/08/2021