جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لەو باوەڕەدا نین ئەو چارەنوسەی ئه‌فغانستان له عێراق و کوردستانیش ڕوبدات، چونکە پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراق بەجێبهێڵن".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند" ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ڕیفۆڕم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئێستا له قۆناغێکی باشدایه و له به‌ره و پێشه‌وه چوونه، ده‌توانم بڵێم ئومێدێکی زۆر هه‌یه که له سه‌قفێکی زه‌مه‌نی زۆر کورت‌دا هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌کبگرنه‌وه و بچنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌موو ملکه‌چ ده‌بن بۆ یاسا و ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و ماوه کورته‌ی پێشوودا دوو هێزی سه‌ره‌کیمان هه‌یه که پێیان ده‌وترێت هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌و دوو هێزه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه که زیاتر له نزیکه‌ی ١٥ هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بن هه‌ردووکیان دوێنێ نوسراویان بۆکراوه و چونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دوو لیوا هه‌ر له‌و ماوه کورته‌دا چۆته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
دەربارەی هێزی ئاڵتونی ئاماژەی بەوەکرد، مه‌سه‌له‌ی هێزی ئاڵتونی به‌شێکه له یه‌که‌ی ٧٠ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، هێزی ئاڵتونی ئه‌وه لیوایه‌کە پێیان ده‌ڵێن لیوای کۆماندۆ ئه‌وه فه‌وجێکه له لیواکه ملکه‌چه بۆ فه‌رمانی یه‌که‌ی ٧٠، به‌داخه‌وه که هه‌ندێک خه‌ڵک ناوی ئه‌وه‌ی لێده‌هێنێت به‌ناوی منه‌وه‌یه، ئه‌و هێزە (هێزی ئاڵتونی) هێزه‌کانی یه‌که‌ی ٧٠ دایناون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، هێزێکی مه‌شق پێکراون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کارده‌که‌ن ئه‌وان پارێزگاری له‌وان ده‌که‌ن و به‌شێکن له یه‌که‌ی ٧٠ و له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌که‌ی ٧٠ نیین.
لەبارەی ڕووداوەکانی ئەفغانستان جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت" من پێموانییه عێراق و کوردستان وەک ئەفغانستانی لێبێت، جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره لە نێوان ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هەیە، بەڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێکه، چونکه ئێمه پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراق به‌جێبهێڵن".